بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "واع"، باسم عەوادی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لە دیداری وەفدێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی گواستنەوەیی سووریا هەواڵی دا.
عەوادی ڕاشیگەیاند: لەو دیدارەدا وەفدی عێراقی بە سەرۆکایەتی "حەمید شەتری" سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق و بەرپرسانی دەوڵەتی گواستنەوەی دیمەشق، گۆڕانکارییەکانی سووریا و پێداویستییەکانی سەقامگیرکردنی ئاسایش و پاوەجێی لە سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات تاوتوێ کران.
Your Comment